ئۆرانیۆمی ۲۰ له‌ سه‌دمان به‌ ڕاده‌ی پێویست هومار کردووه‌

سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی ئێران وتی: ئێمه‌ ئه‌وه‌ی پێویستمان بووه‌، ئۆرانیۆمی ۲۰ له‌سه‌دمان هومار کردووه‌ و هه‌ر کاتیش بمانه‌وێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ توانی ناڤۆکیمان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌کانی ئه‌ورووپاییه‌کان و توانای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هێزی ناڤۆکی وتی: ئێمه‌ هه‌ر کات بمانه‌وێت ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هه‌مان ئاستی ڕابردووی پیتاندنی ئۆرانیۆم. ئێمه‌ هیچ شتێکمان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ که‌ ئێسته‌ سازی بکه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ ته‌نیا سنووردار کردنی پڕۆژه‌ی ناڤۆکیمان قبووڵ کرد و هه‌رچی شته‌ له‌ سه‌ر شوێنی خۆیه‌تی. ته‌نانه‌ت ڕابردوو ۴ تاکوو ۲۰ له‌ سه‌د پیتاندنی ئۆرانیۆمان ده‌کرد ئێسته‌ ده‌توانین ۳ بۆ ۶۷ له‌ سه‌د ئۆرانیۆم به‌رهه‌م بێنین.

ئه‌و زیادی کرد: ئێسته‌ش پێوسیتمان به‌ ئۆرانیۆمی ۲۰ له‌ سه‌د نییه‌، به‌ڵکوو بۆ چه‌ند ساڵی دیکه‌ش به‌رهه‌م هاتووه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رهه‌میش بێت هه‌نبانه‌ ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژئاواییه‌کان ده‌ڵێن تاکوو ۱۰ ساڵی دیکه‌ به‌رمان به‌ پیتاندنی ئۆرانیۆم تاکوو ۲۰ له‌ سه‌د گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ شتێک به‌ خه‌ڵکی خۆیان بڵێن ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ ئۆرانیۆمی ته‌واومان هه‌یه‌ و توانای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌موو حاڵه‌تی پێشوومان ڕاگرتووه‌.

ساڵحی وتی: ئێسته‌ ئێمه‌ به‌ پێی به‌رجام تاکوو ئاستی ۳۰۰ کیلۆ ئۆرانیۆم به‌رهه‌م دێنین و ئه‌گه‌ر له‌ به‌رجامیش بکشێینه‌وه‌ ده‌توانین له‌ ۳۰۰ کیلۆ زیاتریش به‌رهه‌م بێنین. له‌مه‌ش ده‌توانین بۆ ڕێئاکتۆری ئه‌راک به‌ کاری بێنین. ئێمه‌ به‌ پێی نیازمان ئۆرانیۆمی پیتاومان هه‌یه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ هیچ سنووردار کردنێکمان قبووڵ نه‌کردووه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ڕێئاکتۆری ئه‌راک وتیشی: بڕێک که‌س لایان وایه‌ که‌ ڕێئاکتۆری ئه‌راک به‌ هۆی به‌رجامه‌وه‌ خه‌وتووه‌ ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌راک نه‌که‌وتووه‌ته‌ کار و تاکوو بکه‌وتایه‌ته‌ کاریش کاتی زۆری ده‌ویست.

 ڕێئاکتۆری ئه‌راک له‌ ته‌کنۆلۆژیای کۆنی هه‌یه‌ و ئێسته‌ ئێمه‌ له‌ دوای دامه‌زراندنی مۆدلێکی مۆدێڕنین. ئێسته‌ش له‌ حاڵی ساز کردنی دوو ئێزگه‌ی ناڤۆکی نوێ وه‌ک بووشێهرین. ئێمه‌ له‌م ماوه‌ توانی زانستیمان زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

News Code 24369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =