ئێران دۆستێکی جێی متمانه‌ بۆ هه‌موو کوردەکانه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌رێمی کوردستانی به‌ هاوپه‌یمانێکی نزیک و مێژینه‌ وه‌سف کرد و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردی به‌ سازێنه‌ر ناو برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی  مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، دوای کۆتایی هاتن به‌ سه‌ردانه‌که‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ میانه‌ی تویتێک نووسی: خۆشحاڵم که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، هاوپه‌یمانی کۆن و نزیکی ئێراندام. دانوستانی زۆر باش و پڕ ده‌ستکه‌وتمان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، نه‌چیروان بارزانی و مه‌سروور بارزانی هه‌بوو. دیادر له‌گه‌ڵ چینی بازرگانی ناوچه‌که‌ له‌ هه‌ولێر سوودی زۆری هه‌بووه‌ و ئێرانهاوڕێیه‌کی جێگه‌ی متمانه‌ بۆ هه‌موو کورده‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ تویتێکی دیکه‌ نووسی: خۆشحاڵم که‌ دواتر به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی بازه‌رگانی سلێمانیشم کرد. گفتوگۆی باش و سازێنه‌رمان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی هه‌بوو. ئێواره‌ خوانی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رپرسانی کورد هه‌بوو، ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکی زۆر نایاب بۆ گفتوگو کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی بوو.

زه‌ریف زیادی کرد: کاتێک له‌ سڵیمانی بووم ڕێزم له‌ کۆچ کردوو جه‌لال تاڵه‌بانی گرت. ئه‌و نه‌ک هه‌ر هاوڕێی نزیکی من بوو، که‌ سیاسیه‌تکی ته‌واو گه‌وره‌ بوو، به‌ڕاستی شایانی ستایشه‌، نیشتمان دۆستێک که‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌ یه‌کگرتووی خاکی عێراقدا هه‌بوو. هه‌ر دوو لا (هه‌م کورد و هه‌م ئێران) نه‌بوونی به‌ ته‌واوی هه‌ست پێ ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای سه‌ردان بۆ هه‌رێمی کوردستان سه‌فه‌ری نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فی کرد و دواتر به‌ره‌و که‌ربه‌لا ڕۆیشت.

News Code 24368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =