کێشەمان لەگەڵ کوردی سووریا نییە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی بابه‌تێکدا که‌ لە ڕۆژنامەیەکی ڕووسی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌: وڵاتەکەی بۆ شەڕی دژە تیرۆر مۆڵەت لە کەس وەرناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی یادداشتێک لە ڕۆژنامەیەکی ڕووسی نووسی: وڵاتەکەی بۆ شەڕی دژە تیرۆر مۆڵەت لە کەس وەرناگرێت.

ئەو پاگەندەی کردووە کە تورکیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کوردی سووریادا نییە.

ئەردۆغان ئاماژەی دا: تورکیا مافی خۆیەتی کە شەڕی دژ بە تیرۆر بکات و لەم کارەش بەردەوام دەبێت.

ئەو زیەدی کرد: لێدوانەکانی ئەمریکا ڕاست نین، بەڵکو بۆ پشتیوانی لە گرووپێکی تایبەتە. قەیرانی سووریا تەنیا لە لایەن ئەو وڵاتانەوە چارەسەر دەبێت کە هەوڵ بۆ سەقامگیری دەدەن.

شایانی باسە سەرەڕای پاگەندەکانی ئەردۆغان، ئەنقەرە ساڵی ڕابردوو عەفرینی داگیر کرد و زیاتر لە ۱۰۰ هەزار کوردی ئەم شارە ئاوارە بوون و سوپای تورکیا ڕێگە نادات بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

News Code 24366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =