كۆسرەت ڕەسوول: ئێران لە شەڕی دژە تیرۆر هاوكاری هەرێم بوو

كۆسرەت ڕەسول عەلی لە دیدار لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران داواى كردووە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان فراوان بكرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری کۆبوویەوە.

كۆسرەت ڕەسول عەلی دواى سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: ئێران لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوكاری هەرێمی كوردستان بوەو ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە هاوكاری پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی داعش و داوای بەردەوامی ئەو هەماهەنگییەی كرد.

هاوكات هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان و جەختیان لە بەردەوام بوون و فراوانتركردنی پەیوەندییەكان كردەوە.

دۆخی عێراق و كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكی تری کۆبونەوەکە بوو، هەریەك لەجێگری سكرتێری گشتی و وەزیری دەرەوەی ئێران پاڵپشت و پشتیوانی پەیوەندییەكی تەندروست بوون لەنێوان هەردوولا.

پەیوەندییە ئابووری، كلتووری، كشتوكاڵی و زانستییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كراو جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان كرایەوە.

لەدوای كۆبوونەوەكەش كۆسرەت ڕەسول بە میدیاكانی ڕاگەیاند كە ئێران وڵاتێكی گرنگەو داوایان لە وەفدی میوان كردووە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان فراوان بكرێت و ڕێگاكانی هاتووچۆ باشتر بكرێن و پەرە بە پەیوەندییە لەمێژینەكان بدرێ.

News Code 24364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =