تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیه‌وه‌ نییه‌

جاش ئێرنێست، وته‌بیژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که‌ تاقیکردنه‌وه‌ مووشه‌کییه‌کانی ئێران جیا له‌ دۆسیه‌ی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی لێکده‌درێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕۆیتێرز، کۆشکی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌ تاقیکردنه‌وه‌ مووشه‌کییه‌کانی ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ نییه‌.

جاش ئێرنێست ڕۆژی ڕابردوو له‌ لێدوانکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان له‌ میدیا ئه‌مریکایه‌کان، ده‌بی ڕابگه‌یێنین که‌ تاقیکردنه‌وه‌ مووشه‌کییه‌کانی ئێران به‌ جئا له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئه‌م وڵاته‌ تاوتوێ ده‌کرێت.

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریکا سه‌ر به‌ کۆماریخوازه‌کان داوایان کردووه‌ که‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و دۆسیه‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ مووشه‌کییه‌کانی ئێران بکرێته‌وه‌.   

ئێرنێت وتی: به‌ڕای ده‌وڵه‌تی ئه‌ۆباما ئه‌م دوو بابه‌ته‌ له‌ یه‌کتر جیان و به‌شێوه‌ی جیا له‌ یه‌کتر لێکده‌درێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی وت که‌  تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کی باڵستیک له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هیچ بۆشاییه‌ک له‌ ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی دروست ناکات.

News Code 2436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =