دوو کەسایەتی دیکەی کورد بۆ ئۆجالان مانیان گرت

بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیر کردن عەبدۆڵا ئۆجالان لە زیندانی تورکیا، دوو سیاسەتمەداری دیکە لەم وڵاتە مانیان لە خواردن گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوارنیوز، هاوسەرۆکێکی دەبەپە و سیاسەتمەداری کورد سەلما ئیرماک دژ بە گۆشەگیریی ئیمرالی، لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی پارتى کرێکارانى کوردستان و بۆ پشتیوانی لە لەیلا گۆڤەن مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان لە تورکیا بە پێشەنگی پارلمانتاری زیندانی کراوی هەدەپە لەیلا گۆڤەن بەرفراوان تر دەبێت.

لەو چوارچێوەیەدا، هاوسەرۆکی دەبەپە سەباحەت تونجەل، سیاسەتمەداری کورد و سەلما ئیرماک، لە زیندانی کاندرای تورکیا لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی لەیلا گۆڤەن کە ٦۸ ڕۆژی تێپەڕاندووە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن بۆ کاتێکی نادیار کردووە.

News Code 24358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =