ئێران گۆشەگیر ناکرێت/ دەڵاڵەکان خەیانەتیان لە ئابووری ئێران کرد

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا دەیەوێت دەوری ئێران دیوار بکێشێت، وتی: ئێران گۆشەگیر ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی سێشەممە لە ئەنجومەنی ئیداری پارێزگای گوڵستان ئاشکرای کرد: ئەمریکا دەیەوێت دەوری ئێران دیوار بکێشێت، وتی: ئێران گۆشەگیر نابێتەوە.

ناوبرو بە وتنی ئەوەی کە ئێران خەریکە پێش دەکەوێت، وتی: پێویستمان بە تەکنۆلۆژیا و سەرمایە هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا دەیەوێت دیوارێک بکێشێتە دەوری ئێران، ڕایگەیاند: ئێران گۆشەگیر نابێتەوە و لە ئاستی جیهانیشدا تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا، ئەمریکا ئیدانە دەکەن.

لە درێژەدا ڕۆحانی وتی: ئەمڕۆش دەتوانرا دۆلاری یەک بڕیمان هەبووبا بەام دەڵاڵەکان چیان کرد: وتیان دەیانەوێت سفارشت تۆمار بکەن و سەد ملیۆن دۆلاریان لێمان ئەستاند، کاری یەک یان دوو کەس نەبوو و ئێمە نەماندەتوانی بۆ هەر کەسێک یەک دادوەر دابنێین هەر بۆیە نەمانتوانی گەڵاڵەکە درێژە بدەین.

ڕۆحانی لە کۆتاییشدا زیادی کرد: ئەبێ دەست بدەینە دەستی یەکترەوە تا لە ئەم ڕێگا سەختەی گەمارۆیەدا بپەڕینەوە و ئەبێ بزانین کە بەس ڕاستبێژی و ئیمان بە حەق دەبێتە هۆی سەرکەوتن لە ئەم ڕێگایەدا.

News Code 24352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =