حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی سیخوڕی ئەمریکای پووچەڵ کردەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پووچەڵ کردنەوەی ئۆپراسیۆنی سیخوڕی سەربازانی ئەمریکی لە هێزە عێراقییەکانی جێگیر لە سنووری هاوبەش لە گەڵ سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، قاسم موسلێح فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە نەیانهێشت کە سەربازانی ئەمریکی دەست بدەنە ئۆپراسیۆنی گوماناوی کۆ کردنەوەی زانیاری لە بەشە ئەمنییەکانی جێگیر لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریا.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو کارە پێشێل کردنی سەروەرایەتی عێراقە. کارە هاندەرانەکانی سەربازانی ئەمریکی گەیشتووتە ئاستێک کە لە هێزەکانی ئێمە لە سنوورەکان زانیاری نهێنی کۆ دەکەنەوە.

موسلێح جەختی کرد فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار نەیهێشت سەربازانی ئەمریکی ئەو ئۆپراسیۆنەیان تەواو بکەن و ناچار بە گەڕانەوە بۆ بنکەی بئر المراسمە بوون. سەربازانی ئەمریکی دەیانەویست زانیاری ورد لە سەر ژمارەی هێزەکان و جۆری چەکەکانیان و ژمارەی وێسگە پشکنینەکان کۆ بکەنەوە. دەرکەوتنی ئەو زانیاریانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسانتر هێرش بکرێتە سەر هێزە عێراقییەکان.

News Code 24351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =