پارلمانی فه‌ڕه‌نسا داوای پشتیوانی زیاتر له‌ کوردی سووریا ده‌کات

نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی فه‌ڕه‌نسا داوایان له‌ ئێمانۆئێل ماکرۆن کرد تاکوو پشتیوانی زیاتر له‌ کوردی سووریا بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لجه‌زیره‌، نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی فه‌ڕه‌نسا داوایان له‌ ئێمانۆئێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ کرد تاکوو پشتیوانی زیاتر له‌ کوردی سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانیان بکات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی پارلمانی فه‌ڕه‌نسا هاتووه‌: ئه‌م هێزانه‌ به‌شێکن له‌ هێزه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی باکووری سووریا که‌ ئه‌م ناوچانه‌یان له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش ڕزگار کرد.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان داوه‌: پشتیوانی فه‌ڕه‌نسا له‌ کوردی سووریا ته‌نیا ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی نییه‌، به‌ڵکو له‌ سوودی ئه‌منیه‌تی ئێمه‌یه‌. فه‌ڕه‌نسا نابێت باشترین هاوپه‌یمان و هاوڕێکانی ته‌نیا جێبێڵێت.

ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی فه‌ڕه‌نسا هۆشداریان داوه‌ که‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا ده‌بێته‌ هۆی ژیانه‌وه‌ی داعش. ئه‌وان داوایان کردووه‌ که‌ پرسی کوردی سووریا ببرێته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و به‌ دانوستانیش هه‌وڵ بدرێت تاکوو ناوی په‌که‌که‌ له‌ خشته‌ی تیرۆری ئه‌ورووپا ده‌ربهێندرێت.

News Code 24350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =