پەیامی سەرەخۆشیی رێبەری باڵا بۆ داکەوتنی فرۆکەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆیان بۆ ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی بارهەڵگری هێزی ئاسمانی ئەرتەش ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی بڵاوکردنەوە و پاراستنی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆیان بۆ ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی بارهەڵگری هێزی ئاسمانی ئەرتەش ئاراستە کرد.  

دەقی پەیامی رێبەری باڵای شۆڕش بە گوێرەی خوارەوەیە:

بە ناوی خودای بەخشەندەی دڵڤەوان

ڕووداوی دڵتەزێن و کەسەرباری داکەوتنی فرۆکەی هەڵگری هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیان لە دەست دانی ئەو خۆشەویستانە و دیکەی دانیشتووانی ئەو گەشتە بە دڵێکی پڕ خەم و کەسەر بە بنەماڵەگەلی داخدار و بنەماڵەی گەورەی ئەرتەش و هێزی ئاسمانی سەرەخۆشی دەڵێم و هیوای سەبەر و تاقەت بۆ بەجێ‌ماوان و ڕەحمەت و لیبوردنی خودایی بۆ کۆچ‌کردووان دەخوازم.

پێویستە بەرپرسانی هاوپەیوەند بە لێکدانەوەی تەواو ڕەهەندەکانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، خاڵی لاواز و بۆشایی و هەڵەگەلی شیمانەیی تاوتوێ بکەن

News Code 24349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =