ئه‌منیه‌تی سووریا به‌شێکه‌ له‌ ئه‌منیه‌تی عێراق

وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد ئه‌منیه‌تی سووریا و عێراق پێکه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، لوقمان فه‌یلی، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد: ئه‌منیه‌تی سووریا به‌شێکه‌ له‌ ئه‌منیه‌تی عێراق.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی له‌ عێراق ده‌یبینین به‌ هه‌وڵی ئه‌وم وڵاته‌ بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی له‌ ناوچه‌که‌، به‌ تایبه‌ت دوای شکست دانی داعش به‌دی هاتووه‌.

فه‌یلی ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان به‌غدا و دیمەشق زۆر گرنگه‌. یه‌که‌مایه‌تی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت بۆ وڵات و هه‌وڵ بۆ دابین کردنی سه‌قامگیری له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت سووریایه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌ ته‌واو نه‌بووه‌ و به‌غدا بڕیاری داوه‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌میشق بێت، به‌ڵام کاتی سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ دیمەشق ڕوون نییه‌، به‌غدا جه‌خت ده‌کات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌میشق بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بی.

وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عێراقهه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: سیاسه‌تی عێراق له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ که‌ خۆی له‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران به‌ دوور بگرێت و هاوکات به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌هێزتر بکات.

News Code 24347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =