نامانه‌وێت سزاکان کاریگەرى لەسەر ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ هەرێم هەبێت

کۆبوونەوەى بازرگانانى هەرێمی کوردستان و ئێران لە هەولێر به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو لایه‌ن له‌وان سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌ر ئێستا کۆبوونه‌وه‌ی بازرگانی نێوان لیژنه‌ی ئابووری ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر خه‌ریکه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند هیوادارن کێشەى پێدانى پارە بەو کۆمپانیا ئێرانییانەى  لە هەرێم کاردەکەن چارەسەربکرێت.

محەمەد جەواد زەریف  وتیشی: خۆشحاڵن بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و هیواشی خواست بە زووترین کات کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم پێکبهێنرێت.

زەریف ڕایگەیاند، نامانه‌وێت سزاکان کاریگەرى لەسەر ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ هەرێم هەبێت.

هاوکات نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، پەیوەندییەکى مێژویی و سنوورێکى درێژیان لەگەڵ ئێران هەیە و هەوڵ دەدەن باشتریش بێت لەوەی ئێستا.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند: هەوڵ دەدەن کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەربکەن و لە ئێستاشدا وەزیرى پلاندانانى هەرێم لە بەغدایە بۆ چارەسەکردنى کێشەى گومرگ و خاڵە سنورییەکان.

هاوکات بەڵێنیشیدا دا بە وەزیرى دەرەوەى ئێران دانیشتنى تایبەتى بکەن بۆ چارەسەر کردنى پێدانى شایستە داراییەکان بە کۆمپانیا ئێرانییەکان.

News Code 24344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =