ته‌نیا کارێک ئه‌مریکا له‌ سووریا کردوویه‌تی، ئاڵۆزتر کردنی دۆخه‌که‌ بووه‌

ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی دۆناڵد ترامپ له‌ کوردی سووریا لێدوانی توندی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یاسین ئۆکتای، ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سپۆنتیک ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا تاکوو ئێسته‌ ته‌نیا دۆخی سووریا ئاڵۆزتر کردووه‌ و جگه‌ له‌مه‌ هیچی دیکه‌ی نه‌کردووه‌.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌مریکا نه‌ک هه‌ر هیچی نه‌کردووه‌ که‌ کوردی سووریاشی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ئه‌مریکا هێزه‌ کوردییه‌کان و کورد به‌ یه‌ک شت ده‌زانێت. تورکیا هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ پشتیوانی له‌ کوردی کردووه‌، کورده‌کان له‌ تورکیا به‌ ئازادی و ئه‌منیه‌ت ده‌ژین بێ هیچ هه‌ڵاوارده‌یه‌کی ئیتنیکی و زمانی.

ئۆکتای ئاماژه‌ی دا: ئه‌مریکا ناتوانێت بۆ کورده‌کان له‌ سووریا به‌هه‌شت ساز بکات. ئه‌مریکا ته‌نیا کورده‌کان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه‌. ئه‌مریکا له‌ کورد پشتیوانی ناکات و ئه‌وه‌ تورکیایه‌ که‌ پشتیوانی هه‌موو کورده‌.

ئه‌م ڕاوێژکاره‌ی ئه‌ردۆغان وتی: تورکیا له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ سووریا دابه‌ش به‌کرێت، چوونی تورکیا بۆ داگیر کردن خاکی سووریا و په‌ره‌دان به‌ هه‌ژموونی ئه‌م وڵاته‌ نییه‌ که‌ وه‌ها ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ ئه‌مریکایه‌ که‌ له‌ دوای به‌رژوه‌ندی خۆیه‌تی له‌ سووریا. تورکیا چی دیکه‌ نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئاواره‌کان له‌ سووریا ببێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فه‌رمانی داوه‌ تاکوو سوپای تورکیا به‌ بیانووی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر باکووری سووریا داگیر بکات، له‌م نێوانه‌ دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته‌ سه‌ر کوردی سووریا و ناوچه‌که‌ داگیر بکات، ئابوورییه‌که‌ی خاپوور ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی تورکیای تووڕه‌ کردووه‌.

News Code 24340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =