ئەورووپا هەڵەکانی ڕابردووی لە هەمبەر ئێران دووپات نەکاتەوە

باڵوێزی پێشووی فەڕەنسا لە تاران، بە ئاماژە بە دەسپێکی وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە، داوای لە سەرکردە ئەورووپییەکان کرد تا هەڵەکانی ساڵانی ڕابردوویان هەمبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات نەکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، گەرچی جێبەجێ بوونی بەرجام دەستیپێکردووە و بە پێی بارودۆخی ڕاگەیێندراو وڵاتان دەتوانن ئازادانە لە گەڵ ئێران مامەڵە و دانوستان بکەن، بەڵام بەوەشەوە وادیارە کۆمپانیاکانی ئەمریکی لە گەڵ بەربەستگەلێک لەوبارەدا بەرەوڕوون و هەر ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتان و کۆمپانیاکانی ئەورووپی بۆ سازدانی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری لە گەڵ تاران پێکەوە لە ڕکابەریدابن.

بەڵام لەمناوە پێشینەی دزێوی وڵاتی رۆژئاوایی لە دانوستان لە گەڵ ئێران لە ساڵانی ڕابردوو بووەتە هۆی نیگەرانیی ئێرانییەکان لە بابەت نیازپاکیی وڵاتانی ئەورووپی لە سازدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاران. لە بارودۆخێکدا کە رۆژهەڵاتی ناڤین گیرۆدەی قەیرانگەلێکی ئاڵۆزی وەک داعشە و عەرەبەکانی پەراوێزی کەنداوی فارس وەک هاوپەیمانانی نەریتی رۆژئاواش بە کردەوە و ئاکاری خۆیان پەرەیان بە کێشەگەلی ئەمنیی ئێستاکەی جیهان داوە، ئێران بە بەهرەمەندبوون لە توانستگەلی جۆراوجۆر، باشترین بژێرەی مومکینە بۆ رۆژئاوا لە پێناو پەرەدان بە پەیوەندییەکانی.

هەر لەو پەیوەندییەدا بۆ لێکدانەوە و شیکاریی باشتری هەلومەرجی نێوان ئێران و رۆژئاوا بە تایبەت ئەورووپا لە گەڵ "فڕانسوا نیکۆلو" باڵوێزی پێشووی فەڕەنسا لە تاران گفتوگۆیەکمان سازدا کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* پاش بە ئاکام گەیشتنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و دەسپێکی جێبەجێ بوونی بەرجام شاهیدی سەفەری بەربڵاوی کاربەدەستانی ئەورووپی بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاران بووین، ئێوە ئەم ڕەوتە چۆن لێک دەدەنەوە؟

ـ وڵاتان بۆ گەڕانەوە بۆ ئێران لە ئێستادا پێکەوە لە ڕکابەریدان و ئەورووپا لە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ بوون بە دەسەڵاتی شازی ئەم یارییە بەهرەمەندە، چونکا لە ئێستادا ئەمریکاییەکان هەروا گیرۆدەی گەمارۆوە کۆنەکانن کە بابەتگەلێکی وەک مافی مرۆڤ و شەڕ لە دژی تیرۆریزم لە خۆ دەگرێت. دیارە کە ئێرانییەکان چاوەروانن. کەواتە پێویستە کە ئێمە (ئەورووپا) پێشوازی لە بارودۆخی ئێستا بکەین و رێگری بکەین لە دووپات بوونەوەی هەڵەکانی ڕابردوومان هەمبەر بە ئێران.

* خواستی ئەورووپا بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئێران لە بارودۆخێکدایە کە ئێران لە بەرواری ٧ی ڕەشەمە بووە گۆرەپانی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان. بە ئاوردانەوە لە هەلومەرجی ئێستاکەی ئێران ئێوە ئەم پرسە چۆن لێک دەدەنەوە؟

ـ هەڵبژاردنەکانی ٧ی رەشەمەی ئێران نیشانی دەدا کە دیموکراسی لەم وڵاتەدا ڕوو لە پێشکەوتنە. ڕۆحانی لە سەرەتای خولی سەرۆک کۆماری خۆی سێ بەڵێنی دابوو کە یەک لەوان باشترکردنی بارودۆخی ئابووری بوو. ئێستا لە بارودۆخێکدا کە جێبەجێ کردنی بەرجام دەستی پێکردووە و وڵاتان و کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان بۆ ئامادەبوون لە ئێراندا ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ئابووریی ئێران دۆخێکی باشتر ئەزموون بکات. پێدەچێت کە لە ئێستادا ئێران لە بارودۆخێکی هێمندا بە سەر دەبات و ئەم بارودۆخەش دەتوانێ بەش بە حاڵی خۆی یارمەتیدەری پێشکەوتنی ئابووری بێت.

News Code 2434

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =