جه‌واد زه‌ریف گەیشتە هه‌ولێر/په‌یوه‌ندی بازرگانی ئێران و هه‌رێم په‌ره‌ده‌سێنێت

وەزیرى دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گه‌یشته‌ پایته‌ختی هەرێمى کوردستان و له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، که‌مێک پێش ئێستا محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران لەڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێرەوە گەیشتە هەرێم و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆک حکومەتى هەرێم  و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم و چەند بەرپرسێکى تره‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وت و سه‌رکۆنسولی ئێران له‌ هه‌ولێر و  وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئابووری له‌م سه‌فه‌ره‌دا هاوڕێی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌که‌ن.

بڕیارە وەزیرى دەرەوەى ئێران لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و ژوورى بازرگانى و پیشەسازی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵاى حکومى کۆببێتەوە.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ ئێرانییه‌کان رایانگه‌یاندووه‌ که‌ سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى ئێران کە هاوکات شاندێکى بازرگانیشی لەگەڵدایە، بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان ئێران و هەرێمە.

News Code 24339

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =