کاردانه‌وه‌ی ئێران به‌ قسه‌ شه‌ڕخوازانه‌کانی په‌مپه‌ئۆ

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئه‌مریکا له‌ شکسته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی له‌ ناوچه‌که‌ وانه‌ وه‌ربگرێت و تێبگات که‌ ئێران هیچ بایه‌خێک به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا نادات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی قسه‌ شه‌ڕخوازانه‌کانی مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای کرد و وتی: به‌رپرسانی ئه‌مریکایی لایان وایه‌ که‌ هه‌نگاوی نایاسایی دژ به‌ ڕێساکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانێت ئه‌وان به‌ ئامانجی ناڕه‌وا بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا ناسه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت، شه‌ڕخوازانی واشنتۆن بێ ئاگان له‌م بابه‌ته‌ که‌ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سیاسه‌تی ڕاست و دروست و پێکه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و ئه‌م کاره‌ش به‌ زیره‌کی و هۆشیاریه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنفڕانسێکی دژ به‌ ئێران له‌ پۆله‌ندا وتی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ داین که‌ ئه‌مریکا هیچ هه‌نگاوێکی خێری بۆ ناوچه‌که‌ ناوێت، ئه‌گه‌ر واشنتۆن ده‌یه‌وێت خێرخوازی خۆی نیشان بدات ته‌نیا ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیاسه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌که‌ بگۆڕێت و ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ ناکۆکی ساز کردن و هه‌ڕه‌شه‌ کردنی ساخته‌ که‌ ته‌نیا ناچه‌که‌ ئاڵۆزتر ده‌کات.

News Code 24336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =