ڤیزای سه‌فه‌ری ئێران بۆ بازرگانە عێراقییەکان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند: عێراق و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە جموجوڵی گومرۆگی لە نێوان هەردوو وڵات و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای بۆ بازرگانە عێراقییەکان ڕاگەیاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەمیانی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق، ڕێککەوتن کراوە بۆ پێکهێنانی تیمێکی کاری هاوبەش و بۆ ئاگاداربوون لە بەربەستەکانی بەردەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

شاندی ئێران و عێراق ڕێککەوتوون لەسەر دیارترین ئەو خاڵانەی کە هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ڕێگرییەکان و توندکردنی چاودێری لەسەر گەشتیاران و ئوتۆمبێلە کەسییەکان و کاراکردنی تیمی "k9" لە سەنتەرەکانی گومرۆگ و بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئاشکراکردنی مادە هۆشبەرەکان.

هەروەها هەردوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر توندکردنی چاودێری لەسەر ئەو کۆنتێنەرانەی کەلوپەل کە پێویستە مۆرکی گومرگی ئێرانیان پێوەبێت کاتێک دەگەنە سەنتەری گومرۆگی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی گومرگی عێراق، لایەنی ئێرانی قسەی کردووە سەبارەت بە جیاوازیی گومرگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و جەختیکردووەتەوە لەوەی دۆسیەی یەکخستنی ڕێوشوێنەکانی گومرگ لەگەڵ هەرێمی کوردستان تەواوکراوە، لە ڕێگەی ڕێوشوێنە گومرۆگییەکان بۆ یەکخستنی کاری گومرگی لە زاخۆوە تا بەسرە.

News Code 24334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =