دیداری زه‌ریف و نوری مالکی له‌ به‌غدا

سەرۆکی حزبی دەعوەی عێراق بە‌ئامادە بوون لە باڵوێزخانەی ئێران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نوری مالکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی عێراق بە‌ئامادە بوون لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زەریف بەشداری ئێوارە خوانێکی بەرهەم ساڵح ، سەرۆک کۆماری عێراقی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوڕێی لێژنەیەکی ئابووری سەردانی عێراقی کردووە و لە سەرەتا لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەڵ عادڵ عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیداری کرد.

دوێنێ زەریف لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارلمانی عێراقیش دیداری کرد. لەم دیدارانە هەر دوو لا جەختیان لە پەیوەندی پتەوی نێوان هەر دوو وڵات و بەردەوام بوون لە کاری بازەرگانی کرده‌وه‌.

لە درێژەدا ئەم بەرپرسە ئێرانییە لەگەڵ ئەکرەم کەعبی، سەرۆکی نۆجەبا و ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و چەند کەسایەتییەکی دیکەی ئەم وڵاتە دیداری کرد.

بڕیار وایە ئەمڕۆ سێ شەمە، محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەولێر بکات و لەم سەردانە لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچێروان بارزانی دیدار دەکات.

شایانی باسە هاوکات لەگەڵ سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بو بەغدا، پاشای ئەردۆن و وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش سەردانی ئەم وڵاتەیان کرد بوو.

News Code 24332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =