عێراق و ئێران سه‌نگ وكاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا لەگەڵ محەمەد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری کۆبوویەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له کۆبوونەوەکەدا به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی عێراق و ئێران كرده‌وه.

سەرۆک کۆماری عێراق  به‌ پێویستی زانی نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بدرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ عێراق و ئێران سه‌نگ وكاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

به‌رهه‌م ساڵح ئاماژەى بەوەشکردوو کە كێشه ‌و ناكۆكییه‌كان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ركردن و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌منی ئه‌وتۆ بێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بتوانن به‌ ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بژین و بواری ئابووری و بازرگانی ببوژێته‌وه ‌و خه‌ڵكیش لێی سودمه‌ند ببێت.

هه‌ر له‌و‌دیداره‌‌دا سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان و هه‌لومه‌رجی سیاسی بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران خواستی تاران بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق نیشاندا .

زەریف ‌ هه‌ڵوێستی ئێرانی بۆ پشتیوانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌ گشت بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌.

News Code 24329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =