حەلبووسی جەختی لە تۆکمەکردنەوەی پێوەندی ئابووری لە گەڵ ئێران کردەوە

سەرۆکی مەجلیسی عێراق لە دیدار لە گەڵ زەریف وێڕای دەستخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتیدانی عێراق لە شکست دانی داعش، لە سەر بەهیز کردنەوە و پەرەپێدان بە پێوەندییەکان لە گەڵ ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە عێراقدا بە سەر دەبات، لە گەڵ موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە دیدار لە گەڵ زەریف و موحەمەد حەلبووسی کە جێگەرەکانی سەرۆک و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەکانی ئەو وڵاتەش ئامادە بوون، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ئاماژە بە مێژوو و بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵات، بە بۆنەی دەوری ئێران لە یارمەتیدانی عێراق لە شکستی داعش دەستخۆشی کرد و لە سەر بەهێز کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندییەکانی دوو وڵات لە بوارە جیاوازەکان و بە تایبەتی ئابووری جەختی کرد.

وەزیری دەرەوەش لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە پیوەندییە باشەکانی دوو وڵاتە، بە تایبەتی پێوەندی پەرلەمانی دوو وڵات لە ساڵەکانی ڕابردوودا، زیادی کرد: دیداری ٧ ملیۆن ئێرانی و عێراقی لە ساڵدا لە وڵاتانی یەکتر، پێوەرێکی بەرچاوە لە نزیکی دوو نەتەوەکە.

News Code 24328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =