پێشانگای نیگارکێشێکی کورد له‌ ناوه‌ندی ئێران ده‌کرێته‌وه‌

له‌ شاری سمنانی ناوه‌ندی ئێران پێشانگای نیگارکێشی هونه‌رمه‌ندێکی کورد له‌ ژێر ناوی دارستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێشانگای نیگارکێشی هونه‌رمه‌ند، سیروان که‌نعانی له‌ ژێر ناوی دارستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ گه‌له‌ری دانژه‌ له‌ شاری سمنان له‌ ناوه‌ندی ئێران ئه‌نجام ده‌بێت و تێیدا به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ نمایش ده‌کرێت.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌موو تابلۆکان به‌ ناوه‌ڕۆکی دار و دارستان به‌ ستایلێکی مۆدێڕن کێشراون. سیروان که‌نعانی له‌ دایکبووی شاری سنه‌یه‌ و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین پێشانگای نیگارکێشی له‌ ئاستی شاره‌ گه‌وره‌کانی ئێران به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

ئه‌م پێشانگایه‌ ڕۆژی ۲۸ی به‌فرانبار ده‌کرێته‌وه‌ و تاکوو ۱۸ی ڕێبه‌ندان له‌ سمنان درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 24326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =