تورکیا لە هەڕەشەکانی ترامپ ناترسێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی شەوی ڕابردووی ترامپ دژی ئەو وڵاتە وتی: لە هەڕشەکانی ترامپ ناترسین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەناتۆڵی لە هەواڵێکی بەپەلەدا لە کاردانەوەی مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەروەی تورکیا بە هەڕەشەکانی شەوی ڕابردووی دۆناڵ ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وتبووی ئابووری تورکیا لەناو دەبەین، ڕاپۆرتی دا.

چاوەش ئوغڵوو لە کاردانەوە بە هەڕەشەکەی ترامپ وتوویە: لە هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناترسین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و پاشهاتەکانی وتی: ترامپ گوشاری زۆری لە سەرە تا سەربازەکانی خۆی لە سووریا بکێشێتەوە.

شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆشداریی دایە بەرپرسانی تورکیا کە ئەگەر دەوێرن هێرش بەکەنە  سەر کوردەکان واتا هاوپەیمانەکانی واشنتۆن؛ دەخرێنە ژێر زیاترین گوشاری ئابوورییەوە و ئابووریتان وێران دەکەین.

ترامپ لە پەیامێکی توییتەریدا بە هان دانی بەرپرسانی ئەنقەرە بۆ دروست کردنی ناوچەی هەرێمی ٢٠ مایلی، نووسی: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکان، ئەوا ئێمە لە باری ئابوورییەوە وێرانیان دەکەین.

News Code 24324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =