دیداری کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسیه‌کانی عێراق لە گەڵ زەریف

کۆمەڵێک لە کەسایەتی و نوێنەری کەمینە ئایینییەکانی عێراق سەردانی شوێنی مانەوەی وەزیری دەرەوی ئێرانیان کرد لە بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دووهەمین ڕۆژ لە دیداری فەرمی خۆی لە عێراق، لە دیداری جودادا لە گە بەرپرسان و نەێنەرانی گرووپەکان، ڕێکخراوەکان و بنکە ئایینی، سیاسی، فەرهەنگی، قەومی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە، لەوانە سەرۆک و ئەندامانی وەقفی سوننە و نوێنەرکانی کەمایەتییەکانی مەسێحی، سائێبی، تورکمان و ئێزدییەکان دیدار و گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ئەو دیدارەدا لە سەر پێوەندی قووڵی برادرانە و لە سەر بنەمای ڕێز لە نیوان خەڵکی وڵاتی ئێران و عێراق جەختی کرد و زیادی کرد: پێوەندی نزیکی نەتەوەکانی ئێمە، خاڵێکی هیوا و نموونەیەکی بەرز لە پێوەندی نەتەوەکانی ناوچەکەی ئێمەیە.

نوێنەرانی بنکە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق لە ئەو دیدارانەدا، لە حەزی خۆیان بۆ بەردەوام بوون و قووڵتر بوونەوەی پێوەندی نزیک و دۆستانە لە گەڵ ئێران جەختیان کرد.

News Code 24323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =