بەغدا خوازیاری پەیوەندی تۆکمە لەگەڵ تارانە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران جەختی کرد: بەغداد دەیەوێت باشترین پەیوەندى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا بنیادبنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدى ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران، ڕایگەیاندووە خۆشحاڵم بەو گفتوگۆیانەى سەرۆک کۆمار لەگەڵ کاربەدەستانى باڵاى ئێران ئەنجامیداوە.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیشی کرد: بەغدا دەیەوێت باشترین پەیوەندى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا بنیادبنێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک وەزیرانى عێراق هیواى خواستووە کە ئەو سەردانانە ببێتە هۆى پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان عێراق و ئێران.

دووپاتیشیکردۆتەوە کە بەغداد دەیەوێت باشترین پەیوەندى لەگەڵ دراوسێیەکانیدا بنیادبنێت و گەشى زیاتر لە پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات ببینێت.

News Code 24320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =