بەرگری کردن لە ئێران بەرانبەر بە ئەمریکا واجبی شەرعییە

سەرۆکی وەقفی سونەی عێراق لە میانەی دیدار و گفتوگۆی کەسایەتی و نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ زەریف ڕایگەیاند: بەرگری کردن لە ئێران هەمبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا واجبی شەرعییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاقمێک لە کەسایەتی و نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکانی عێراق و لەوان سەرۆک و ئەندامانی وەقفی سوننە و نوێنەرانی کەمینەی مەسیحی، سابئین، تورکمان و ئێزدی سەرلە بەیانیی ئەوڕۆ لە شوێنی نیشتەجێ بوونی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گەڵیدا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو دیدارەدا داکۆکیی لە پەیوەندی قووڵ و برایانەی خەڵکی ئێران لە گەڵ خەڵکی عێراق کرد و وتی: پەیوەندیی نزیکی گەلانی ئێمە، جێی ئۆمید و نمانەیەکە لە پەیوەندیی نێوان گەلان.

لە درێژەی ئەو دیدارەدا شێخ عەبدولەتیف هەمیم سەرۆکی وەقفی سوننەی عێراق وێرای ڕەخنەگرتن لە داسەپانەوەی گەمارۆگەلی ستەمکارانەی ئەمریکا لە دژی ئێران، ڕایگەیاند: بەرگری کردن لە ئێران هەمبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە واجبی شەرعییە.

نوێنەرانی ناوەندگەلی ئایینی و کۆمەڵایەتیی عێراق لەو دیدارە، جەختیان لە تامەزرۆیان بۆ بەردەوامی و قووڵ‌تر کردنی پەیوەندیی نزیک و برایانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

News Code 24319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =