داعش هەڕەشەی کوشتنی لە بووکی شاژنی بریتانیا کردووە

بووکی بنه‌ماڵه‌ی شانشینی بریتانیا له‌ لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسا، کیت میدێلتۆن، بووکی بنه‌ماڵه‌ی شانشینی بریتانیا له‌ لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه‌.

گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له‌ دوشسی که‌مبریج که‌ له‌ حاڵی کڕین له‌ مارکتێکه‌، ڕایگه‌یاند: له‌ لاینگرانی خۆمان داوه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌م ژنه‌ ژه‌هرخۆر بکه‌ن تاکوو گیانی ده‌رچێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ له‌ خوارووی وێنه‌ی میدلتۆن نووسراوه‌: ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌و چی ده‌خوات و ژه‌هرخۆری ده‌که‌ین.

بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ بووه‌ته‌ هۆی ساز بوونی جه‌نجاڵێکی گه‌وره‌ له‌ نێوان لاینگرانی داعش له‌ ئینترنت. لاینگرانی داعش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک به‌ مه‌به‌ستی ژه‌هرخۆر کردنی بووکی بنه‌ماڵه‌ی شانشینی بریتانیا پێکه‌وه‌ قسه‌یان کردووه‌.

گرووپی تیرۆریستی داعش ساڵی ڕابردووش، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ئێلیزابت، شاژنی بریتانیا کرد.

News Code 24317

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =