دوو مانگیلە دەنێرینە گەردوون

سەرۆک کۆمار وتی: مانگیلەی پەیام و مانگیلە بەرەکەشی کە بەرهەمی لێکۆڵەرانی زانکۆی ئەمیر کەبیرە، بەم زووانە لە ٦٠٠ کیلۆمەتری خولگە جێگیر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە سەردان بۆ پارێزگای گورگان لە باکووری ئێران لە نێو کۆمەڵەی خەڵکیدا رایگەیاند کە مانگیلەی ئێرانی لە ٦٠٠ کیلۆمەتری خولگەی زەوی جێگیر دەبێت.

حەسەن ڕۆحانی لە هاویشتنی دوو مانگیلەی بۆ گەردوون لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا و وتی: مانگیلەی پەیام کە بەم زووانە بە مانگیلە بەرێک کە بەرهەمی خۆمانە دەنێردرێتە گەردوون. هەم سەتەلایەتکە بەرهەمی خۆمانە و هەم سەتەلایەت بەرەکە؛ واتا ئەو مووشەکەی کە سەتەلایەتکە دەگوازێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: پشت بە خودا بەم زووانە مانگیلەی پەیام کە بەرهەمی دەستی لێکۆڵەرانی زانکۆیی ئێمە و بە تایبەتی زانکۆی ئەمیر کەبیرە، لە ٦٠٠ کیلۆمەتری گەردوون جێگیر دەبێت و ئەم مانگیلە  دەتوانێت دۆخی کەش و هەوا، دۆخی کشتو کاڵی، ئاوە ژێر زەوییەکان، دۆخی دارستانەکان، هەمووی ئەمانەمان بۆ کۆ بکاتەوە و بیخاتە بەر دەستمانەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: مانگیلەی پەیام ڕۆژانە ٦ جار لە ئاسمانی ئێرانەوە تێدەپەڕێت، یەکەم مانگیلەی بەرزی ئێرانە، ئێمە لە ڕابردوودا چووینە ناو ئەو پیشەوە، مانگیلەی توێژینەوەییمان هاویشت بەڵام ئەم مانگیلە ، لێکۆڵینەوەیی نییە، ئەمە مانگیلەیەکی عەمەلیاتییە.

ڕۆحانی زیادی کرد: بۆ یەکەم جار سەتەلایەتی عەمەلیاتی دەهاوێژین، ڕۆژانە هەموو پرسەکانی ئێران لە بەردەستمان دایە و بە یارمەتی هەست پێکەرەکان و کامێراکانی، هەموو زانارییەکان دەخاتە بەر دەستمانەوە.

News Code 24314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =