ڕۆحانی مانگی ڕەشەممە سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوە وتی: ڕۆحانی لە سەر داوای فەرمی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق، مانگی ڕەشەممە سەفەری ئەو وڵاتە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە هاوڕێ لە گەڵ وەفدێکی ئابووری سەردانی عێراقی کردووە، ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە ئەو دیدار و دانوستانانە کە لە گەڵ بەرپرسانی عێراق هەیبوو، وتی: کاتژمێر ٢ پاش نیوەڕۆ گەیشتمە عێراق و دەستەبێ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەمان هەبوو کە نزیک بە ٢ کاتژمێری خایاند. لە ئەو کۆبوونەوەی هاوکارییە دوو لایەنەکان و پرسی ئابووری و ناوچەییمان لێک دایەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ڕوانگەی هاوشێوەمان سەبارەت بە پرسی سووریا و زەروورەتی پاراستنی یەکپارچەیی ئەو وڵاتە و هەروەها زەروورەتی کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن هەیە.

وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە لە پرسی دوو لایەنە، گفتوگۆیەکی زۆر باشمان سەبارەت بە هاوکارییە ئابوورییەکان هەبوو، وتی: ئاڵبەت کێشەگەلێک لە ئەو بوارەوە هەیە کە پشت بە خودا ئەمڕۆش لە کۆمەڵەی ئابووری بڕیارە لە گەڵ چەند وەزیری عێراقی چەند پرسی جیاواز لە سەر پرسی هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو لایەنە لێک بدەینەوە.

زەریف وتیشی: هەروەها دوێنێ لە کۆبوونەوە لە گەڵ وەزیری دەرەوە و عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ریککەوتین تا کومیتەیەکی هاوبەش بۆ خاوێن کردنەوەی ڕۆخانەی ئەروەند پێک بێت کە کە تا یەک یا دوو ڕۆژی داهاتوو ڕێکەوتەکەی هەماهەنگ دەکرێت؛ پێکهێنانی کومیتەیەکی هاوبەش دەتوانێت هەواڵێکی باش بۆ خەڵکی خووزستان و بەسرە بێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە گفتوگۆیەک کە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیبوو، وتی: لە ئەو کۆبوونەوە پرسی جیاواز لێک درایەوە و بەڕێز سەرۆک وەزیران، سەبارەت بە ئاسانکاری پێوەندی دوو لایەنە چەند فەرمانێکی بۆ چارەسەری کێشەی ئابووری دەرکرد و ڕیککەوتن کرا تا سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر داوای فەرمی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی ڕەشەممە ئەنجام بدرێت.

وەزیری دەرەوەی وتیشی: پاش ئەوە دیدارێکمان لە گەڵ هاوپەیمانی چاکسازی یەکێک لە دوو هاوپەیامنی گەورە و بەربڵاوی عێراق کە هاوپەیمانیەکی گەورەی نێوان تایفەییە و هەموو هۆزەکان و تەنانەت لایەنە جیاوازە سیاسییەکان تێیدا بەشدارن و ئەمە خۆی هەواڵێکی پیرۆزە لە عێراق.

News Code 24313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =