زه‌ریف له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم دیداری کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنێ یه‌کشه‌مه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا و دوای دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌که‌ی چاوی به‌ سه‌ید عه‌مار حه‌کیم ڕێبه‌ری ڕه‌وتی حیکمه‌تیش که‌وت.

زه‌ریف دوای ته‌واو بوونی دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کات و به‌شدار ده‌بێت له‌ کۆڕبه‌ندی ئابووری سلێمانی.

News Code 24300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =