چوونی هێزی ئەمریکایی بۆ موسڵ ڕەت کرایەوە

سوپای عێراق ڕەتی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا لە دەورووبەری شاری موسڵ جێگیر کرابێتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە مێدیا و ماڵپەڕەکان ناو بە ناو بێ ئەوەی ڕچاوی کاری پڕۆفشناڵی بکەن، هەاڵی ناڕاست و دوور لە واقع بڵاو دەکەەوە.

لە درێژەدا هاتووە: دوایین هەواڵی نادروست و بێ بنەما، هەواڵی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە موسڵ و دەورووبەری ئەم شارە لە جێگەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بوو، ئەم هەواڵە بە تەواوی بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستی.

لە کۆتایدا وزارەتی بەرگری عێراق داوای لە مێدیاکان کردووەتاکوو لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ سەچاوەی متمانە پێکراو خۆیان بە دوور بگرن. هەواڵە ئەمنییەکان لە سەرچاوە حکومییەکان وەر بگرن.

News Code 24299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =