بە ڕاپۆرتی ئاژانسی، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی: ئێمە زانست ناڤۆکیمان کۆنترۆڵ کردووە و بە باڵترین زانست لەم بوارەدا گەیشتووین. ڕئاکتۆری تاران بە سووتەمەنی کۆن کاری دەکرد، بەڵام لەمە بەدوا بە سووتەمەنی مۆدێڕن بەڕێوە دەچێت.
ئەو زیادی کرد: کارە سەرەتاییەکان بۆ سووتەمەنی مۆدڕنی ۲۰% دەستی پێ کرد، ئەم بەرهەمە لە سوومەنییەکانی دیکە جیاوازە و سووتەمەنی ڕئاکتۆرەکەی تاران دابین دەکات.
ساڵحی وتی: ئێمە سوودی باشمان لە وزەی ناڤۆکی بردووە و لە ئێستادا مادەی FDG کە جۆرێک دەرمانە بۆ کاری پزشکی لە ناوخۆی ئێران بەرهەم دێت. کوالێتی ئەم دەرمانەمان ۹٥ لە سەد گەیاندووە.
ئەو لە کۆتایدا وتی: توانی بەرهەم هێنانی ئێف دی جی لە ئێران زۆر باش بەرز بووتەوە و بەزوویی دەتوانین ئەم بەرهەمە ناڤۆکییە کە کارامەیی پزشکی هەیە بۆ وڵاتانی دیکەش هەناردە بکەین.
Your Comment