بەرنامەی سەفەری زەریف بۆ عێراق ڕاگەیێندرا

بەرنامەی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر سێ وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری ٣٠ کەسایەتی سیاسی و ئابوری و بازرگانی سەردانی بەغدا دەکات.

باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا بەرنامەی سەردانەکەی محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.

 ئەمڕۆ کاتژمێر سێ بە یاوەرەی ٣٠ کەسایەتی سیاسی دێتە بەغدا و راستەوخۆ چاوی بە هاوتا عێراقییەکەی دەکەوێت.

دواتر بەپی بەرنامەی سەردانەکە، سبەی دووشەممە ھەریەک لە عادل عەبدوڵمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ومحەمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرهەم ساڵح سەرک کۆماری عێراق دەبینیت.

باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ئەوەشی راگەیاندووە، ھەر بەپی کارنامەی سەردانەکە محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  رۆژی سێشەمە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

News Code 24290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =