هۆکاری سەرەکی سەردانی زەریف بۆ هەرێم ئابوورییە

سەرچاوەیەکی عێراقی هۆکاری سەرەکی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی عێراقی هۆکاری سەرەکی سەردانی محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و ئاماژەی دا کە بە هۆی کاری بازەرگانی و ئابووری ئەو سەردانە ئەنجام دەبێت.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: زەریف ۳شەمە سەردانی هەولێر دەکات و لەم دیدارە لێژنەیەکی بازەرگانی باڵا بەشداری دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی کورد و مەسعود بارزانی و نەچیروان بارزانی دیدار دەکەن. دوای ئەم دیدارە زەریف و لێژنەکە سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبنەوە و هەموو سەردانەکەش بە ئامانجی بەهێز کردنی پەیوەندییەکانی نێوانتاران و هەولێر ئەنجام دەبێت.

News Code 24288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =