به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حه‌وزیه‌ی هونه‌ری، ئه‌مین مواردی، سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان ڕایگه‌یاند که ۳ ئه‌نیمه‌یشنی ۱۰۰ چرکه‌یی له ژێر ناوی "کورته چیرۆک"، "خه‌ونی نان" و "جێگه‌ی پا" له نووسین و ده‌رهێنانی ڕه‌زا مه‌حه‌مه‌دی به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر ۳ ئه‌نیمه‌یشنه‌که به پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری به‌رهه‌م هاتووه و ماوه‌ی هه‌ر ئنیمهیشنێکیش ۱۰۰ چرکه‌یه و هه‌وڵ دراوه له‌م ماوه‌که مانایه‌کی زۆر باش و به‌رز بۆ بینه‌ر بگوازرێته‌وه.
مورادی درێژه‌ی دا: یه‌کێک له باشییه‌کانی ئه‌م به‌رنامانه تێچووی کهمیانه به نیسبه‌ت کاری سینه‌مایی، هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌ی باشیان له ئاستی جیهانیدا هه‌یه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: به‌رپرسانی کوردستان ده‌توانن به پشتیوانی باش و له جێگه‌ی خۆی به باشترین شیواز بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا به کاری هونه‌ری بخه‌نه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. گومانی تێدا نییه که ئه‌مه کاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
شایانی باسه، ڕه‌زا محه‌مه‌دی له دایبکووی ساڵی ۱۳۵۳ له شاری بانه‌یه، ده‌رچووی به‌شی گرافیک و دیزاینه له ئێران و ماوه‌ی ۲۰ ساڵه وانه‌ی هونه‌ری ده‌ڵێته‌وه، تاکوو ئێسته‌ش کورته فیلمێک و دوو فیلمی سینه‌مایی و ئه‌نیماتۆری ۱۰ ئه‌نیمه‌یشنی له ئه‌ستۆ بووه و زیاتر له ۱۹ جار له فستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌کان به‌شداری کردووه.
Your Comment