سوپای ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ هاتووه‌ته‌ سنووری هه‌ولێر

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌خاكی سوریاو جێگیربوونیان له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان هاته‌ده‌نگ.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند: به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕه‌تی ناكاته‌وه‌ كه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكی بونی هه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی ئێمه‌ كه‌ تائێستا لێی دڵنیانین، ئه‌و هێزانه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه‌ له‌خاكی سوریا ده‌كشێنه‌وه‌، دێنه‌ هه‌رێم و له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و سوپایه‌ جێگیرده‌كرێن".

وتیشی:"(100%) دڵنیانین له‌و زانیارییانه‌و تائێستاش ئه‌مریكا پشتڕاستینه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام قسه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵكو له‌ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان جێگیربكرێن".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق  "هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی بوونی سه‌ربازگه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر نییه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ ده‌توانین ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه ‌و نه‌ ده‌شتوانین پشتراستی بكه‌ینه‌وه‌".

News Code 24281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =