دوای کشانەوەش ئەمنیەتی کوردی سووریا ده‌پارێزین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: دڵنیام کە لەگەڵ تورکیا ڕێگایه‌ک بۆ پاراستنی کوردی سووریا پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەدۆزینەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند:  دڵنیام کە لەگەڵ تورکیا ڕێگایه‌ک بۆ پاراستنی کوردی سووریا پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەدۆزینەوە.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ دان له ‌مافه‌كانی توركیا ده‌نێین، له ‌پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زانین كورد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک تیرۆرست نین و هاوشانمان له‌ شه‌ڕی دژ به‌داعش جه‌نگاون و رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌.

په‌مپه‌ئۆ وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێکارێک له‌گه‌ڵ تورکیا و له‌مباره‌شه‌وه‌ هیوای زۆرمان هه‌یه‌.

شایانی باسه‌، له‌م دواییه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌ هه‌وڵه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی كورده‌كان دوای كشانه‌وه‌یان له ‌سووریا.

News Code 24277

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =