به‌غدا جووڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ موسڵی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌رپرسانی عێراق هه‌واڵی جوڵه‌ی سه‌ربازی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شاری موسڵیان ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕۆژی شه‌مه‌ هه‌واڵی جێگیر بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شاری موسڵیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وایان ڕه‌ت کرده‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یه‌ندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌ جێگیر بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ موسڵ و کشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌م شاره‌ دووره‌ له‌ ڕاستی.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هاوکات دۆناڵد ترامپ لێدوانی دژ به‌ یه‌کتر سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا هێزی زیاتر له‌ عێراق جێگیر ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی ترامپ بۆ عێراق کاردانه‌وه‌ی گرووپه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌داوه‌ بوو، ئه‌و له‌م سه‌ردانه‌ ئاشکرای کرد که‌ ئه‌مریکا له‌ عێراق ناکشێته‌وه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ سووریا کارێک بکه‌ین ده‌توانین له‌ عێراقه‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌ین و کۆنترۆڵی بکه‌ین.

News Code 24276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =