پشت پەردەی دەرچوونی ئەمریکا لە سووریا؛ سناریۆیەکی ترسێنەر بەڕێوەیە

سەرۆکی ناوەندی رۆژهەڵاتناسیی سەر بە ئاکادیمیای زانسته‌کانی ڕووسیا وێرای گومان له‌سه‌ر دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا، سناریۆیەکی ترسێنەری لەوبارەیە ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیتالی نعۆمکین سەرۆکی ناوەندی رۆژهەڵاتناسیی سەر بە ئاکادیمیای زانستگەلی ڕووسیا و ڕاوێژکاری پێشووی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی سپۆتنیک، نیگەرانی خۆی بۆ پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا دەربڕی و ئەوکارەی بە هەنگاوێکی ترسێنەرانە زانی کە بە گوێرەی ئەو بریتین لە دەنەدانی دیمەشق بۆ بە کارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرش کردنە سەر ئامانجگەلی ئێرانی لە سووریا و تەنانەت لەوەش زیاتر ڕووخاندنی سیستەمی سووریای مەبەستە.

ڕاشیگەیاند: سناریۆی ترسینەری دیکەی لەو چەشنە لە گۆڕێدایە و یەک لەوان دڕدونگیی لە بڕیاری ترامپ بۆ دەرچوونی لە سووریا و بردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکی و هاوپەیمانانی. پاشان هەمدیسان هەڵمەتی دنەدەرانەی بە کار هێنانی چەکی کیمیایی دەست پێ دەکات و دەیخەنە ئەستۆی بەشار ئەسەد و ئەوکات ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئامانجگەلێک لە سووریا و لەوان ئێرانییەکانی ناو سووریا و هەوڵی ڕووخاندنی دەوڵەتی سووریا دەدرێت. کارناسان زۆر نیگەرانن لەوەی کە ئەمریکا ئەو سناریۆیە پێڕەو بکات.

نعۆمکین لە درێژەدا وتی: دیار نییە کە لە ئەگەری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی چ کەسانێک لە بری ئەوان دادەنیشن. ئێمە پاش ئەوە نازانین و ئەوەی کە ئایا ئەو دەرچوونە بە سەدانسەدی دەکرێت ڕوون نییە. گفتوگۆی زۆر جیدی لە ئارا دایە بەڵام ئەوەی کە چ لایەنێک لە جێگەی ئەمریکییەکان دەبێت، قسە لێ کردنی لە ئێستادا زۆر دژوار و ئاستەمە.

جەختی لەوەش کرد: بە بڕوای من سوپای سووریا بە پاڵپشتیی ڕووسیا هەموو کارێک دەکات کە سەرزەوینەکانی رۆژهەڵاتی فورات بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی چونکە ئەو ناوچانە لە باری ئابوورییەوە زۆر گرینگن.

News Code 24268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =