بەرپرسانی سەربازیی تورکیا لە سنوورەکانی سووریا کۆبوونەوە

میدیاگەلی بیانی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی سەربازیی تورکیا لە سنوورەکانی سووریا و دانوستان لەبارەی دۆخی ئەدلەب هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، هولۆسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و فەرماندەی هێزەکانی زەوینیی ئەو وڵاتە، لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا کۆبوونەوە.

دۆخی ئەدلەب تەوەری ئەو دانیشتنە بوو. وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکانی ناو ئەدلەب و جێگر کردنی سەقامگیری لەو ناوچەیە و لەو چوارچێوەیە درێژە بە هاوکاریی تۆکمەمان لە گەڵ سووریا دەدەین.

News Code 24267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =