زریف سبەینێ دەچێتە عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سبەینێ یەکشەمە بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای سیاسی و ئابووری دەچێتە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد:محەمەد جەواد زەریف سبەینێ دەگاتە بەغدا و دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

قاسمی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرانی باڵای دەیان شەریکەی کارداهێنەری دەوڵەتی و کەرتی تایبەتی هاورێی وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەن.

دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووری هاوبەشی بازرگانی دوو وڵات لە چەند شاری عێراق بە تایبەتی کەربەلا و سلێمانی لە بەرنامەکانی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق ڕاگەیێندراوە.

News Code 24263

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =