سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ڕووسیا کۆده‌بینه‌وه‌

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێویست بکات، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ پرسی پاراستنی كوردی سووریا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیاش بكات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا وتی: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامی داوه‌، داوای كردووه‌ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بدات ئه‌و كوردانه‌ی شه‌ڕی داعشیان كردووه‌ له‌ سووریا نه‌كاته‌ ئامانج.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ک من و مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێ كرد، پێمان وایه‌ ئه‌ردۆغان پابه‌ند بووه‌ به‌م داواکارییه‌.

بۆڵتن ئاماژه‌ی دا: به‌ هیوایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌ربكه‌ون كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان قه‌بووڵیانه‌، وه‌ک روونه‌ كورد له‌ ره‌وشێكی سه‌خت دایه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه‌، كورد مه‌یلیان زۆر به‌لای ئێمه‌ دایه‌ و پێویسته‌ گه‌ره‌نتیان پێ بده‌ین كه‌ زیانمه‌ند نابن.

هه‌روه‌ها وتی: هه‌ر ئه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ توركه‌كان باس كردووه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ رووسه‌كانیش ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ین.

News Code 24261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =