عێراق له‌ خشته‌ی وڵاتانی دوژمنی ئیسرائیل دەرهێنرا

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانی چه‌ند لێژنه‌یه‌کی عێراقی بۆ ئیسڕائیل، وه‌زیری دارایی ئه‌م ڕژیمه‌ ناوی عێراقی له‌ خشته‌ی وڵاتانی دوژمن ده‌رهێنا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئای ۲۴، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانی چه‌ند لێژنه‌یه‌کی عێراقی بۆ ئیسڕائیل، موشه‌ که‌حلۆن، وه‌زیری دارایی ئه‌م ڕژیمه‌ ناوی عێراقی له‌ خشته‌ی وڵاتانی دوژمن ده‌رهێناوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کاره‌ ڕێگه‌ خۆش ده‌کات که‌ بازه‌رگانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ کاری ئابووری له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بده‌ن.

کحلۆن له‌م فه‌رمانه‌ که‌ دوایه‌تی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌مه‌ عێراق له‌ خشته‌ی وڵاتانی دوژمن ده‌رده‌هێنم.

تاکوو ئێسته‌ له‌ خشته‌ی وڵاتانی دوژمن ناوی ئه‌م چه‌ند وڵاته‌ بوونی هه‌یه‌ که‌ بریتین له‌ سووریا، لوبنان، یه‌مه‌ن، ئێران و عه‌ره‌بستان.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند که‌ ۳ لێژنه‌ی عێراق به‌ نه‌هێنی سه‌ردانی تلاڤیڤیان کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق فه‌رمانی داوه‌ تاکوو لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پاگه‌نده‌ی سه‌ردانی عێراقییه‌کان بۆ ئیسڕائیل پێکبێت.

News Code 24260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =