هیچ هێزێکی ئه‌مریکایی له‌ سووریا نه‌کشاوه‌ته‌وه‌

به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا به‌ پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی واشنتۆن جه‌ختی کرد که‌ هیچ هێزێکی ئه‌مریکایی له‌ سووریا نه‌کشاوه‌ته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ عه‌ره‌ب نیوز، به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌ ناڕاست وه‌سف کرد.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن له‌مباره‌وه‌ وتی: هیچ هێزێکی ئه‌مریکایی له‌ سووریا نه‌کشاوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا بڕێک ئامێری سه‌ربازی له‌م وڵاته‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ماریا زاخاراوا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا چه‌ند کاتژمێر به‌ر له‌ ئێستا وتی: ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا لێی ده‌کشێنه‌ته‌وه‌ ده‌بێت ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تیت ناوه‌ندی بکرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دانوستانه‌کان له‌ نێوان ده‌میشق و هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ حاڵی ئه‌نجام بوون دایه‌.کورده‌کان به‌شێکی گرنگ له‌ کۆمه‌ڵگای سووریان.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ڕێگه‌ی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا له‌ پێشی گرتووه‌ زیاتر وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ بمێنێته‌وه‌. کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریا له‌ سووریا هێشتا جێگه‌ی گومانه‌ بۆ ئێمه‌ و ئێمه‌ ناتوانین ڕاپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به‌م کشانه‌وه‌ پشت ڕاست بکه‌ینه‌وه‌.

News Code 24257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =