هێلەگ زەردەکان داراییەکانی خۆیان لە بانکەکانی فەڕەنسا دەهێننە دەرەوە

ناڕازییەکانی فەڕەنسا لە درێژەی کاردانەوە ڕەخنەگرانەکانی خۆیان بە سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەت، داراییەکانی خۆیانیان لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دەهێننە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانس پرێس، هێلەک زەردەکانی فەڕەنسا لە سەروبەندی دەستپێکی نۆهەمین شەممەی ڕەش، داوایان لە لایەنگرەکانی خۆیان کرد لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەت، داراییەکانی خۆیان لە بانکەکانی ئەو وڵاتە بهێننە دەرەوە.

بە پێی وتەی یەکێک لە ناڕازیان، ئامانج لە ئەو کارە، دەست بردن بۆ ئامێری یاسایی بۆ کێشە دروست کردن بۆ دەوڵەتە چونکوو بە لاواز کردنەوەی سیستەمی بانکی، دەوڵەتیش لاواز دەبێتەوە.

هێلەگ زەردەکان بەدوای ئەوەن کە بە گوشار هێنان بۆ دەوڵەت، لە دەنگ دان بۆ پەسەند کردنی یاسا نوێیەکان بەشدار بن.

ئاڵبەت بە پێی ئەوەی کە هەڵگرتنی پارە لو بانکەکان لە ڕۆژدا ئاستێکی نەگۆڕی هەیە؛ ئەو کارەی هێلەک زەردەکان ئەوە جۆرە کە چاوەڕوانی دەکرێت کارامە نابێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی برۆنر لۆمر وەزیری ئابووری فەڕەنسا، قەیرانی هێلەگ زەردەکان نرخی گەشەی ئابووری وڵاتی لە ٣ مانگەی کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی هێناوەتە خوارەوە.

News Code 24256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =