هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر کۆبوونەوەی بەرەی نوسرە

دوابەدوای هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای سووریا بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆرسیتەکانی بەرەی نوسرە لە دەڤەری باکووری حەما، خەسار و زیانی قورس لە تیرۆرسیتەکان درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، سوپای سووریا بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە تەقەمەنیی پێ بوو کۆبوونەوەی گرووپی تیرۆریستی نوسرە لە دەڤەری باکووری حەمای کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی وتی کە هێزەکانی سوپای سووریا توانیان کۆبوونەوەی چەکدارانی نوسرە لە دەڤەری شارۆچکەی اللطامنە لە دەڤەری باکووری حەما ببینن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، اللطامنە بنکەی سەرەکی چەکدارانی " جیش العزە" بەرچاوترین گرووپی سەر بە نوسرە لە دەڤەری باکووری حەما دێتە ئەژمار.

شیاوی باسە گرووپی تیرۆریستی نوسە کە ڕۆژی پێنجشەممە پاش شەڕ لە گەڵ ئەو گرووپانە کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن توانیان بچنە ناو پارێزگای ئەدلەبەوە و لە بەربەیانی هەینییەوە هێرشی خۆیان بۆ سەر بنکەکانی سوپای سووریا چڕ کردبووەوە.

News Code 24254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =