هەڵاتنی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی خۆڕاگرییه‌

سه‌رۆکی زانکۆی باڵای به‌رگری نیشتمانی وتی: هەڵاتنی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی خۆڕاگریی له‌ ناوچه‌که‌یه‌.

سه‌ردار ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، سه‌رۆکی زانکۆی باڵای به‌رگری نیشتمانی به‌ ئاژانسی مێهر وتی: کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌ هەڵاتن له‌م وڵاته‌ دێته‌ ئه‌ژمار و ئه‌م ڕاکردنه‌ش به‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی خۆڕاگریی له‌ ناوچه‌که‌یه‌.

ئه‌و وتی: ئه‌مریکا چ قبووڵی بکات چ نه‌یکات، شکستی خواردووه‌ به‌ڵام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ وه‌ها نیشانی بده‌ن که‌ ئه‌م شکسته‌ ڕووی نه‌داوه‌.

سه‌رۆکی زانکۆی باڵای به‌رگری نیشتمانی زیادی کرد: له‌م دواییه‌ کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری و ئه‌منیه‌ت له‌ ڕۆژئاوای ئاسیا له‌ لایه‌ن زانکۆی باڵای به‌رگری به‌ڕێوه‌ چوو که‌ له‌م کۆنفڕانسه‌ هه‌وڵمان دا وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئه‌منیه‌ت و به‌رگری ناوچه‌که‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌ست تاکوو بتوانێت به‌رچاوی ڕوونی بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌ بێت.

وه‌حیدی ئاماژه‌ی دا که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان به‌ به‌شداری لێکۆڵه‌ران و شاره‌زایانی سه‌ربازی و هه‌واڵنێرانی ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌ چوو که‌ ئه‌مه‌ش گرنگی کۆنفڕانسه‌که‌ و بابه‌تی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ نیشان ده‌دات.

News Code 24250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =