هێرشی مووشه‌کی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریا

ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئیسڕائیل ئێواره‌ی هه‌ینی پایته‌ختی سووریایان کردووه‌ته‌ ئامانجی مووشه‌کی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ئاژانسی فه‌رمی سووریا (سانا) ڕایگه‌یاند: فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئیسڕائیل ئێواره‌ی هه‌ینی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریایان کردووه‌ته‌ ئامانجی مووشه‌کی که‌ دوای ڕێککه‌وتنی سیستمی دژه‌ مووشه‌کی بڕێک له‌م مووشه‌کانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سانا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هێرشه‌ تاکوو ئێسته‌ ته‌نیا بۆ سه‌ر هومارێکی فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق بووه‌. ئه‌م هێرشه‌ کاتژمێر ۱۱:۱۵ دوێنێ شه‌و ئه‌نجام بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی سانا، دوایین هێرشی مووشه‌کی ئیسڕائیل ڕۆژی ۲۵ی دیسامبه‌ری ساڵی ڕابردوو بوو که‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ۳ سه‌ربازی سووریاش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ به‌رپرسێکی باڵای ئیسڕائیل له‌ مانگی دیسامبه‌ر پاگه‌نده‌ی کرد بوو که‌ ئه‌م ڕژیمه‌ له‌ ۲ ساڵی ڕابردوو له‌ دژی بنکه‌کانی ئێران له‌ سووریا ۲۰۰ هێرشی ئه‌نجام داوه‌.

News Code 24248

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =