ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران بڕیار بۆ ئێمه‌ بدات

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی کرد: ئه‌ورووپا و کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ مانه‌وه‌ی به‌رجام پێکه‌وه‌ هاوکاری ده‌که‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا، فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا دوێنێ ڕایگه‌یاند: ئه‌ورووپا و کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ مانه‌وه‌ی به‌رجام پێکه‌وه‌ هاوکاری ده‌که‌ن.

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ئاشتی خوازانه‌ بوونی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی تاران بکات، وتی: ئێمه‌ وه‌ک ۲۸ وڵاتی ئه‌ندام له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ به‌رجام بمێنێته‌وه‌، ۱۳ ڕاپۆرتی ئاژانسی ناڤۆکیش نیشان ده‌دات که‌ ئێران پێبه‌ند بووه‌ به‌ به‌رجام. ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ به‌ هۆی ئه‌منیه‌تی خۆمانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و نامانه‌وێت ئێران ده‌ستی به‌ چه‌کی ناڤۆکی بگات. به‌رجام ڕاست ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌پێکێت.

فدریکا موگرینی له‌ درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: زۆر جار ده‌یبیستم که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌ هۆی کاری بازه‌رگانی درێژه‌ به‌ به‌رجام ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌. ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌ له‌ناوچوونی به‌رجام بگرین ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌ قه‌یرانێکی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرین.

ئه‌و زیادی کرد: به‌شێک له‌م ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی هه‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ ئێسته‌ ئێمه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین،

موگرینی وتی: ئێمه‌ ئه‌ورووپایی ناتوانی ڕێگه‌ بده‌ین که‌ هێزێکی بیانی ته‌نانه‌ت نزیک ترین هاوپه‌یمانمان سه‌باره‌ت به‌ بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ وڵاتێکی دیکه‌ بۆ ئێمه‌ بڕیار بدات. ئێمه‌ مافی ده‌سه‌ڵاتداری و سه‌روه‌ری خۆمانمان هه‌یه‌ که‌ نه‌ک له‌ ئه‌ورووپا که‌ له‌ هه‌موو جیهان له‌به‌رچاوی ده‌گرین.

News Code 24246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =