سیستمی دژه‌ مووشه‌کی سووریا که‌وتووه‌ته‌ کار

ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕاپۆرتی دا که‌ سیستمی دژه‌ مووشه‌کی سووریا بۆ لێدانی بڕێک مووشه‌ک که‌تووه‌ته‌ کار.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕاپۆرتی دا که‌ سیستمی دژه‌ مووشه‌کی سووریا بۆ لێدانی بڕێک مووشه‌ک که‌تووه‌ته‌ کار.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بڕێک مووشه‌ک که‌ ڕوو له‌ سووریا گیراون کراونه‌ته‌ ئامانج. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که‌ له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ دیمه‌شق هه‌واڵی داوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سپۆنتیک نووسی: مێدیا ناوچه‌ییه‌کانی سووریا له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سیستمی دژه‌ مووشه‌کی ئه‌م وڵاته‌ هه‌واڵیان داوه‌ و چه‌ند مووشه‌کێکیان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌خباره‌یش، چه‌ندین مووشه‌ک له‌ ئاسمانی دیمه‌شق  ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌. هێشتا هیچ زانیارییه‌کی دیکه‌ له‌مباره‌وه‌ بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌.

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان یه‌که‌م جار کاتژمێر ۱۱:۳۰ دوێنێ شه‌و له‌ دیمه‌شق بیسترا.

News Code 24245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =