٢٤ و ٢٥ ڕێبەندان کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی دژی ئێران بەڕێوە دەبەین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: ٢٤ و ٢٥ ڕێبەندان کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی دژی ئێران بەڕێوە دەبەین.

بە ڕاپۆەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تایبەت لە گەل کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز لە بەڕێوە بردنی کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دژی ئێران لە مانگی داهاتووی زایینی بە میوانداری ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: لە ئەو کۆنفڕانسە ژمارەیەک لە وڵاتەکان لە سەرتانسەری جیهانەوە کۆ دەکەینەوە. ئەو ڕووداوە لە وڵاتی لەهستان و لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ فێڤریە واتا ٢٤ ٢ ٢٥ ی ڕێبەندان میوانداری دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەکانی کرد: وڵاتانی بەشدار بوو لە ئەو رێوڕەسمە لە سەر ئاشتی، سەقامگیری و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جەخت دەکەن. ئەبێ دڵنیا بین کە ئێران دزەی ناسەقامگیرکەری لە ناوچە نەبێت.

News Code 24243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =